Duration 14:32

ڤڵۆکی شاخی (پیره مه گرون)فلوک فی جبل پیرمکرون vlog kurdsh

14 873 watched
0
872
Published 20 Oct 2019

ڕێكەوتی ٢٠١٩/١٠/١٨ تیمێكی كۆمەڵەی شاخەوانیی كوردستان بەشداری كرد لە کردنەوەی پەناگەیەک بۆ مانەوەی شاخەوانان لە سەر چیای پیرە مەگرون كە لە لایەن گروپی شاخەوانی سەگرمەوە لە چەند مانگی ڕابردوو دروست كرا ، ئەمڕۆ بەڕووی كۆمەڵە و گروپ و دەستە و ڕێكخراوە شاخەوانیەكانی هەرێمی كوردستاندا كرایەوە ، وەك كۆمەڵەی شاخەوانیی كوردستان بەشداربووین لە ڕێو ڕەسمی کردنەوەی ئەو پەناگەیە كە بەناو ی کاکە هاوڕازی جوانە مەرگ ناو نرا لە سەر چیای پیرەمەگرون، بەناوی سەرۆكی كۆمەڵەی شاخەوانیی كوردستان و دەستە ی كارگێری و دەستەی سەرپەرشتیار ی گەشتەكانی كۆمەڵەكەمان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی گروپی شاخەوانی سەگرمە دەكەین لە پێناو ماندوو بوونیان لە دەستپێكی دروست كردنی ئەو پەناگەیە تا تەواو كردنی و كردنەوەی بە ڕووی سەرجەم شاخەوانانی كوردستاندا . ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شاخەوانیی كوردستان ٢٠١٩/١٠/١٨

Category

Show more

Comments - 57