Duration 1:33

ئەحمەد موختار جاف «بە بەردی فیرقەتت دڵی بێچارە مەشکێنە» شعری کوردی عاشقانه

887 watched
0
35
Published 27 Nov 2021

بە بەردی فیرقەتت شیشەی دڵی بێچارە مەشکێنە لە کتێبی:دیوانی ئەحمەد موختار جاف بەرهەمی:ئەحمەد موختار جاف (1896-1935) خوێندنەوە:بێهزاد موحەممەدی [ telegram:https://t.me/behzadakurd ] بە بەردی فیرقەتت شیشەی دڵی بێچارە مەشکێنە لەناو زومرەیی ڕەقیبان عاشقی ئاوارە مەشکێنە ئەگەر ڕۆح و دڵ و ئیمان تەڵەب کا بیدەرێ عاشق کە تیفل و خوردساڵە قەت دڵی ئەو یارە مەشکێنە دەخیلم ئەی نەسیمی سوبحگاهی مەسکەنی دڵمە پەرێشانی مەکە تۆ زوڵفی ئەو نازدارە مەشکێنە بە قەتڵ و کوشتنت موختارە عاشق شۆخی شیرینت لەسەر ڕۆح و دڵت فەرمانی ئەو سالارە مەشکێنە کە من پەروانەیی شەمعی سەری دوو کوڵمی تۆم جانا دڵی ئەحمەد بە فیتنەی ئەو سەگی پەتیارە مەشکێنە #ئەحمەد_موختار_جاف

Category

Show more

Comments - 11