Duration 1100

Xwardni Kurdi - آکلات کردیە (‎شێوازی دروست کردنی (بریانی بە مریشک

Published 21 Mar 2020

شێوازی دروست کردنی (بریانی بە مریشک) بریانی یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان و بەگشتی هەوادارێکی زۆری هەیە، لەنێو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەچەندین شێواز ئامادە دەکرێت بەپێی ناوچەکان پێکهاتەکانی دەگۆڕێت، هاوکات بۆ ڕەمەزان و ژەمی بەربانگ تامێکی تایبەتی هەیە. پێداویستیەکان: برنج بەپێی پێویست سنگی مریشک بەپێی پێویست پەتاتە بادام زەیت گێزەر شعریە کشمیش قارچک بەهاراتی بریانی خوێ تێبینی\سەرجەم پێکهاتەکان بەپێی پێویست و ئارەزووە. چۆنیەتی ئامادەکردنی: تاوەیەک ئامادە دەکەین و زەیتی تێدەکەین، پاشان سنگی مریشک و شعریە و کشمیش و قارچک و پەتاتە و بادام و گێزەرەکە سور دەکەینەوە لەسەرخۆ ، پاشان بەهاراتی بریانی پێوە دەکەین لەگەڵ خوێ. پاشان مەنجەڵی برنجەکە ئامادە دەکەین و زەیتەکەی تێدەکەین، دواتر ئاو بەپێی بڕی برنجەکە و لەگەڵ بەهاراتی بریانی و خوێ و هەر پێکهاتەیەکی دیکە کە پێت خۆشە تێی بکە. هەر وەک برنجی ئاسایی، پاشان برنجەکەی تێبکە و کە ئاوەکەی هەڵچنی سەری بنێرەوە، پاش 20 خولەک پێکهاتەکانی بکە بەسەردا و دووبارە سەری بنێرەوە و لەدوای 10 خولەک پێشکەشی بکە یان زیاتر...

Category

Show more

Comments - 0